کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و برینداربوونی دوو كرێكار له‌ كارخانه‌ی “ئاریای” شاریسنه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی مانگی گوڵان، له‌ كارخانه‌ی ئاریا هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره‌ ٣ی شاری سنه‌، دوو كرێكاری ئه‌و كارخانه‌یه‌ به‌ ناوه‌كانیمێهران ئه‌حمه‌دیوكاوه‌ ئه‌مینیبه‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌ كاتی كاركردندا له‌ به‌شی ده‌ست و قاچیانه‌وه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، ئه‌و كارخانه‌یه‌ شوێنی به‌رهه‌م هێنانی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌یپی وی سیه“‌ و به‌هۆی شكانی شیشه‌ و نه‌بوونی ئیمه‌نی له‌ كاتی كاركردنداكاوه‌ ئه‌مینیته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له‌ به‌شی ده‌ستیه‌وه‌ ومێهران ئه‌حمه‌دیشله‌ به‌شی قاچیه‌وه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوون‌. ئه‌مه‌ ڕووداوه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌ ده‌یان جار داوای دابین كردنی جلوبه‌رگی تایبه‌ت به‌و كاره‌یان كردبوو به‌ڵام له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ داواكاریه‌كانیان پشتگوێ خرابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و دوو كرێكاره‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمین ئیجتماعی ئه‌و شاره‌ كراون و كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یان ٢٠٠ كه‌س ده‌بێت له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دابین نه‌كردنی جلوبه‌رگی پێویست به‌و كاره‌، ڕۆژی ڕابردوو نه‌چوونه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

بابەتی پەیوەندیدار

دەربڕینی ناڕەزایەتی و دەستبەسەرکردنی ٣ کرێکاری کارخانەی سیمانی شاری سیروان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری قوروه‌

komalah

پاڵپشتیی موعه‌لیمان و كرێكارانی شاری سنه‌ له‌ موعه‌لیمانی زیندانی كراو

komalah

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم

komalah

برینداربوونی دوو ژێنگەپارێزی شاری چووار

komalah

خۆکوشتنی دەرەجەدارێکی هێزەکانی ئەرتش لە شاری کرماشان

komalah