بەپێی هەواڵی گەیشتوو، زیاتر لە مانگێکە کە بازاڕچەیەکی هاوردەکردنی شتومەک لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کراوەتەوە، ٤٠ هەزار کارت بۆ دانیشتووانی ئەو سنوورە دەرکراوە و هەر دوو مانگ جارێک، تەنیا بڕی سێ میلیۆن تمەن پارەیان پێ دەدرێت.
بەپێێ زانیارییەکان، کارمەندەکانی فەرمانداریی بانە بە کەڵک وەرگرتن لەم دەرفەتە هەوڵی پڕکردنی گیرفانی خۆیان دەدەن و بە ناساندنی کەسانی دیکە وەکوو خاوەنی بار کە هیچ پێوەندییەکیان بە سنوورەکەوە نییە، بە میلیۆنان تمهن پارە دەدزن. ئەم گەندەڵییەی بەرپرسانی ڕژیم لە کاتێکدایە کە بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، ڕۆژانە بە دەیان کەس لە سنووری هەنگەژاڵی بانە و لە کاتی کۆڵبەریدا دەکرێنە ئامانجی تەقەی هێزەکانی ڕژیم و ژمارەیەکی بەرچاویان بەهۆی قورسیی برینەکانیانەوە گیان لەدەست ئەدەن.