کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دزی شاره‌داری و شۆرای شاری بارووق له‌ حه‌قده‌ستی كرێكاران

دزی شاره‌داری و شۆرای شاری بارووق له‌ حه‌قده‌ستی كرێكاران 1

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، شاره‌داری شارستانی بارووق له‌ ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و شۆرای شار دزیان له‌ حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌وانی كردووه‌.

“عه‌لی جه‌مشیدزاده‌ی بارووق” له‌ ئه‌ندامانی شۆرای شار به‌ هاوكاری به‌رپرسانی شاره‌داری، ئیداره‌ی ته‌عاوه‌ن، كار و ڕیفای كۆمه‌ڵایه‌تی بره‌ پاره‌یه‌كیان له‌سه‌ر حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌وانی كه‌م و بۆ حیسابه‌ بانكییه‌كانی خۆیان گواستووه‌ته‌وه‌.