کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دزینی چوارسەد ملیار لە بودجەی گشتی بۆ “تێچووی دەرمانی”ی بۆنە حکومییەکان

دزینی چوارسەد ملیار لە بودجەی گشتی بۆ تێچووی دەرمانیی بۆنە حکومییەکان

مه‌ریەم شوکرانی، ڕۆژنامەنووسی خه‌ڵكی تاران له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ چوارسه‌د ملیارد تمه‌ن له‌ بودجه‌ی گشتی بۆ ده‌رمانی زائیرانی ئه‌ربه‌عین ته‌رخان كراوه‌ له‌ حاڵێكدا، خه‌ڵك به‌ده‌ست نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست وه‌زاڵه‌ هاتوون.

مه‌ریه‌م شوكرانی پێشتر لە پێوەندی لەگەڵ بڵاوكردنی ڕاپۆرت لەسەر ئارمیتا گراوەند، لەلایەن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه‌ به‌ په‌رداختی سزای ماڵی مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی دزی ٤٠٠ ملیار تمەن له‌ ژێر ناوی “تێچووی چارەسەری زائیرانی ئەربەعین”، لە په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا نووسیوی: “بەو پارەیە دەتوانرا نزیکەی 60 هەزار مۆبایلی زیرەکی هەرزان بۆ خوێندکارانی ناوچە كه‌م داهاته‌كان بکڕدرێت. بەپێی ئاماری وەزارەتی پەروەردە سێ ملیۆن خوێندکار دەستیان بە مۆبایلی زیرەک و ئیمكاناتی په‌روه‌رده‌ ناگات و زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن قوتابی وازیان له‌ خوێندن هێناوه‌”.