رۆژی یەکشەممە 9ی مانگی جۆزەردان، کرێکارانی “ئابفاری” ئەهواز لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستی سێ مانگیان و نەدرانی مافی بیمەکانیان لەسەرڕا کۆبوونەوە.
زیاد لە 600 کرێکاری ئاو و ئاوەڕۆی “رووستایی” کە هەر کامیان زیاد لە 15 ساڵ پێشینەی کاریان هەیە، بۆ سێ مانگ دەچی حەقدەستەکانیان پێنەدراوە و مافی بیمەکانیشیان پشت گوێ خراوە. ئەم کرێکارانە تا ئێستا چەندین جار کۆبوونەوەیان کردووە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان بوون، بەڵام کاربەدەستان هێچ وڵامێکیان پێ نەداونەتەوە.