کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی ناڕەزایەتی ئامووزشیارانی نێهزەتی سەوادئامووزی

اعتراض آموزشیاران نهضت سواد آموزی1

کۆمەڵێک لە ئامووزشیارانی نێهزەتی سەوادئامووزی، ڕۆژی شەممە ١٣ی مانگی خەرمانان، بە کۆبوونەوە لە بەرانبەر بینای مەجلیس، خوازیاری سەرەنج دان بە باردوودۆخی پێشەییان بوون.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێرانەوە خۆیان گەیاندۆتە تاران و هەر یەکەوە لانیکەم ١٥ ساڵ پێشینەی کارییان هەیە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە پێشتر وەزارەتی ئامووزش وپەروەرش بەڵێنی دابوو کە بە دوای بەشداری کردن و دەرچوونیان لە ئازموونی دامەزرانی ئەو ناوەندە، وەکوو کارمەندی ڕەسمی دادەمەزرێن. جێی ئاماژەیە کە پتر لە ٣ هەزار کەس لەو ئامووزشیارانە کە لە ئازموونی ئامووزش و پەروەرش دەرنەچوون، کارەکانیان لە دەست داوە و بێکار کراون.