کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

ادامه خیزش انقلابی مردم شهرهای مختلف 2

 

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، خەڵکی شارە جۆراوجۆره‌كانی ئێران بەوتنەوەی دروشم، لەناوبردنی هێماکانی كۆماری ئیسلامی و شێوازەکانی دیکەی ناڕەزایەتی و نافەرمانی مەدەنی، تووڕەیی خۆیان لە دژی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەربڕی و درێژه‌یان به‌ ڕاپەڕین دژی کۆماری ئیسلامی دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خەڵکی شاری زاهیدان وەک ڕۆژانی هەینی ڕابردوو ڕژانه‌ سەر شەقامەکان و دروشمی دژە حکومەتیان وتەوە. خەڵکی شاری زاهیدان لە خۆپێشاندانەکانیاندا به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی “مەرگ بۆ ستەمکار چ شاه بێت چ ڕه‌هبه‌ر” “نە پاشایەتی و نە سەرکردایەتی، دیموکراسی و یەکسانی”. هەر جۆرە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆریان ڕەتکردەوە و هەروەها لاوانی شاری سنە و چابەهار بە “کۆکتێل مۆلۆتۆڤ” هێرشیان کردە سەر دوو بنکەی بەسیج لەو شارانە و له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ش خه‌ڵك به‌نووسین و وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان دژبه‌ كۆماری ئیسلامی ده‌ربری.