کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی مانگرتن و کۆبوونەوەی کرێکارانی شارەداری “کوت عەبدوڵا”

رۆژی سێشەممە 18ی مانگی جۆزەردان، کرێکارانی شارەداری “کوت عەبدوڵا” بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر دادگای شاری کاروون، درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.

بۆ حەفتەیەک دەچێ کرێکارانی شارەداری “کوت عەبدوڵا” لە پێناو گەیشتن بە خواستەکانیان دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە. کرێکارانی شارەداری “کوت عەبدوڵا” چەندین مانگ حەقدەستی دواخراویان هەیە و زۆر مافی سەرەتایی دیکەشیان لێ زەوت کراوە. هەروەها 9 کەس لە هاوکارەکانیان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیمەوە بە بیانووی بەشداری لە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوە دا دەسبەسەر کراون و هێشتا لە زیندان دان. کرێکاران مانگرتوو خوازیاری پێڕاگەیشتن بە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان و ئازادی بێ شەرت و مەرجی هاوکارەکانیانن.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆردوومانی بنكه‌ و باره‌گاكانی حیزبی دیمۆكرات و پژاك له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

مانگرتن له‌ خواردنی ڕۆژنامه‌نووسێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 22 كه‌سی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

komalah

درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

komalah

ناڕه‌زایه‌تی ١٢٠٠ كرێكاری په‌یمانی شیركه‌تی موخابراتی ئیسفه‌هان

komalah

بێكاربوونی ١٣٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی “كه‌سرا پۆلیمر”ی یه‌زد

komalah