کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

درێژەی دەستبەسەرکرانی “زەمانە زێویە” و ئازاد کردنی هاوژینەکەی

ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی مانگی ڕەشەمە، بڕیاری دەستبەسەر کردنی “زەمانە زێویە”، چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز لەلایەن دەزگای دادی ڕژیمەوە بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە. هاوکات،  “کاوە ڕەشید زادە”، هاوژینی “زەمانە زێویە” دوای دوو حەفتە دەستبەسەر کرانی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

“زەمانە زێویە” تەمەن ٢٩ ساڵ و خاوەن بڕوانامەی لیسانسی ماف ناسی پەیامی نووری سەقز، ڕۆژی دووشەممە ٩ی مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا. جێگای ئاماژەیە ئەو هاوڵاتیە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و شەوانە لە بەندی قەرەنتینەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە ڕادەگیرێت و ڕۆژانەش بە مەبەستی لێپرسینەوە دەگوازرێتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە.

بابەتی پەیوەندیدار

گواستنەوەی بەندکراوێک و زیندانی كردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری شنۆ

komalah

ده‌ركردنی ٣ كرێكاری شێركه‌تی “مانی تێب” له‌ سنه‌

komalah

خۆکوشتنی ١٢ منداڵ لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

komalah

کوژرانی ٦ هاووڵاتیی به‌هۆی هێرشی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش

komalah

کوژرانی ٢٥ سەربازی سوپای تورکیە لە باشووری کوردستان

komalah

یاداشتی ٤٠٠ ڕۆژنامەنووس بۆ یەکێتی ئەورووپا لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیە

komalah