“عوسمان ئیسماعیلی”، چالاکی کرێکاری ناسراوی کوردستان و خەڵکی شاری سەقز، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٠ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی، هێشتا لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەرە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ سێشهممه، “عوسمان ئیسماعیلی”، چالاکی کرێکاری ناسراوی کوردستان و خەڵکی شاری سەقز لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە پەیوەندی کرد و ڕایگەیاند کە فەرمانی دهستبهسهركرانی بۆ ماوەی یەک مانگ دەرچووە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم چالاکە کرێکارییە، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی مانگی ڕێبهندان، بە بێ بەڵگەنامەی قەزایی و ڕاگەیاندنی تۆمەت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.