دوهەمین خوڵی دادگای نێونەتەوەیی كوشتاری ئابانی ٩٨ لە ڕێكه‌وتی ١٥ بۆ ١٧ی مانگی رێبەندانی ئەمسال لە شاری لەندەن بەرێوە دەچێت و بڕیاره وایه زیاتر لە ١٠٠ شایەتحاڵی تازە لە خوڵی دوهەمی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م دادگایەدا بەشدارن.
بە پێی راگەیاندنی بەرێوەبەرانی ئەم دادگایە، خوڵی دوهەم بە شێوەی داخراو بەڕێوە دەچێت و به‌تەنیا رۆژنامەوانان و هەواڵنێرانی تایبەت کە پێشتر بانگهێشت کراون بۆیان هەیە بەشدار ئه‌و كۆبوونه‌وه بن. جێگای ئاماژه‌یه لە خولی یەکەم دا ١١٦ شایەتحاڵ بەشداری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و دادگایه بوون. هەیئه‌تی دادوەران دوای وه‌رگرتنی وته‌ی شایەتحاڵانی تازە، ٢٧ بەرپڕسی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامی به ئه‌نجامدانی تاوانی تۆمه‌تبار ده‌كات كه به گشتی له هه‌ر دوو دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌و دادگایه‌دا ١٦٠ بەرپرسی ڕژیم به‌ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی دژه مرۆڤایه‌تی له‌و دادگایه‌دا تۆمه‌تبار كراون. جێی ئاماژەیە هەیئەتی دادوەران بە ناردنی نامە، ئه‌و ١٦٠ تاوانباره‌ی بانگهێشتی دانیشتنه‌كانی ئه‌و دادگایه کردووە و هەروەها به ناردنی نامه‌یه‌ك “موحسێن بەهاروەند” باڵۆێزی کۆماری ئیسڵامی ئێران لە وڵاتی بریتانیایش ئاگادار كراوه‌ته‌وه کە ئەو بەرپرسانەی ڕژیم له تۆمه‌تی به‌سه‌ردا سه‌پێنراو، ئاگادار بکاتەوە.