رۆژی سێشەممە 4ی مانگی جۆزەردان، بە هەزاران کەس لە ناڕەزایەتی بە باروودۆخی خراپی ئابووری و هەژاری لە وڵاتی “عۆممان” رژانە سەر شەقامەکان.
خۆپێشاندانی رۆژی سێشەممەی شاری “سەحار” کە ناوەندی ناڕەزایەتیەکانی وڵاتی “عۆممانە” لە کاتێک دایە کە ناڕەزایەتی بەرین هەموو ئەو وڵاتەی تەنیوەتەوە. خۆپێشاندەران کە بە بێکاری و هەژاری لە رادەبەدەر ناڕازیین و خوازیاری باش کردنی باری ژیان و دابین کردنی کارن، لە گەڵ توندوو تیژی پۆلیسی ئەو وڵاتە رووبەڕوو بوونەوە و هێزی تایبەتی سەرکوت بە گازی فرمێسک رێژ و ماشێنی ئاوپاش هەوڵی بڵاوە پێکردنی خەڵکی ناڕازی دا.