ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌رته‌شی توركیه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه له ڕۆژاوانی كوردستان و چیای قه‌ندیل له هه‌رێمی كوردستان درێژه پێدا و زیانێكی زۆری به گوندنشینان گه‌یاند.
لە بۆردومانانه‌كانی عەین عیسا و ناوچەكانی دیكەی ڕۆژئاوای كوردستان، بەشی زۆری سایلۆ و ژێرخانەكانی ناوچەكە بۆردومان كراون و زیانێكی زۆر بە خەڵكی ناوچەكە گەیشتووە و كه‌سێكی مه‌ده‌نیش بریندار بووه. هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو باكووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه به چڕی بۆردوومان كرا، هه‌ر چه‌ند هێرشه‌كه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوو، به‌ڵام زیانێكی زۆر به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشتووه.