ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی “به‌هاوه‌ند باراد” له مه‌عده‌نی چادرملو له ئوستانی یه‌زد، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی له ئاست ده‌ركردنی ٢٠ی كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته، مانیان گرت و له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، ئه‌م شیركه‌ته كه زیاتر ٣٠٠ كه‌س ده‌بن، تا ئێستا لانیكهمم ٢٠ كرێكار به كۆتایی هاتنی قه‌رارداده‌كانیان بێكار بوون و ئه‌مه بوه‌ته هۆی نیگه‌رانییان كه تا كۆتایی ساڵ ئه‌م ڕه‌وته درێژه‌ی هه‌بێت. یه‌كێك له كرێكاران ڕایگه‌یاندووه كه پێشتر ماوه‌ی قه‌رارداده‌كانیان دوو مانگه بووه به‌ڵام ئێستا به بیانووی جۆراوجۆر قه‌راردادی ١٥ ڕۆژه ئیمزا ده‌كه‌ن كه ئه‌م بابه‌ته ئه‌منییه‌تی كارییانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.