ڕاپۆرته‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له بولیوی به ئاكامی هه‌ڵبژاردنی سه‌روك كۆماری ئه‌م وڵاته جارێكی دیكه شه‌قامه‌كانی شاری لاپاز به تووندوتیژی كێشا.
ناڕازییان ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان قه‌بووڵ نیه و ده‌شڵێن كه ساخته‌كاری كراوه. مورالس به ٤٧ له‌سه‌دی ده‌نگه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتوو ڕاگه‌یندراوه. له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، لانیكه‌م دوو كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ده‌وترێت ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش له لایه‌ن پولیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.