ده‌یان په‌نابه‌ری ئێزدی خه‌ڵكی شه‌نگال كه له كه‌مپی “سێرێس“ی یۆنان نیشته‌جێ بوون ماوه‌ی دوو حه‌وتووه‌یه كه به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه ڕێگرییان لێده‌كه‌ن كه بچنه نێو كه‌مپه‌كه‌وه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه مانیان له خواردن گرتووه و داوا له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به‌هانایانه‌وه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له په‌نابه‌رانی مانگرتوو، به‌رپرسانی كه‌مپ ڕێگه ناده‌ن بچنه نێو كه‌مپه‌كه‌وه و ناچارن شه‌و و ڕۆژیان له شه‌قامه‌كه‌ی به‌رده‌م ئه‌و كه‌مپه به‌سه‌ر بكه‌ن و به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكانات له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. جێگای ئاماژه‌یه كه نزیك ٧٠٠ په‌نابه‌ری ئێزدی له كه‌مپی “سێرێس” له باكووری یۆنان ده‌ژین و به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه ده‌ڵێن، ناتوانین زۆرتر له‌و ڕێژه‌یه په‌نابه‌ر وه‌ربگرین و هیچ شوێنێكمان بۆ مانه‌وه‌یان نییه و ته‌نیا توانیومانه ژن و منداڵه‌كان ببه‌ینه نێو كه‌مپه‌كه و پیاوه‌كان به ناچاری له ده‌ره‌وه ده‌مێننه‌وه.