کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنی “ڕەزا ڕەمه‌زان زادە”

درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنی ڕەزا ڕەمه‌زان زادە 1

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، ماوەی دەستبەسەرکردنی “ڕەزا ڕەمزان زادە” بۆ ٢ مانگی دیکە درێژکراوەتەوە.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “ڕەزا ڕەمه‌زان زادە” چالاکی مافی مرۆڤ و زیندانی سیاسیی پێشوو دوای بانگهێشتکردنی بۆ دادسه‌را دەستبەسەر‌ و ڕاگوێزی بەندی “٢٠٩ی” زیندانی ئه‌وین كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو له‌ ڕێكه‌وتی ٢ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٨ی هه‌تاویدا به‌ تۆمه‌تی به‌شداری كردن له‌ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ بۆ‌ ماوه‌ی ٣ ساڵ به‌ندكران مه‌حكووم كرابوو.