کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژکردنەوەی ماوه‌ی به‌ندكرانی “شێرکۆ حێجازی” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

درێژکردنەوەی ماوه‌ی به‌ندكرانی شێرکۆ حێجازی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی به‌ندكرانی “شێرکۆ حیجازی”، بەرپرسی تۆپی پێی و چالاكی مەدەنی خه‌ڵكی سه‌قز كه‌ ئێستا له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ دایه‌، بۆ  یه‌ك مانگی دیكه‌ درێژكراوه‌ته‌وه‌.

“شێرکۆ حێجازی”، نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانی ١٤٠٢، به‌ لێدان و توندووتیژیه‌وه‌ لە شەقامی شۆهەدای شاری سەقز دەستبەسەر كرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و له‌ ماوه‌ی دوو مانگ و پێنج ڕۆژ به‌ندكرانیدا، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌.