بەپێی دوایین ئامارەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا، لە جیهاندا تا ئێستا ١٠ هەزار و ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٤ هەزار و ٥٢٦ کەسیش تووشی ویروسەکە بوون و هەروەها ٨٧ هەزار و ٤٠٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەکان، ئێستا لەرووی زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدان، ئیتاڵیا لەپێش چینەوەیە، بەو پێیەی لە ئیتاڵیا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە سێ هەزار و ٤٠٥ کەس، ژمارەی تووشبووانیش بۆ ٤١ هەزار و ٣٥ کەس بهرزبووهتهوه. لە وڵاتانی ئوروپا بەگشتی و لە ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فەرانسه و ئەڵمانیا بەتایبەتی، بەشێوەیەکی زۆر خێرا ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە و ئێستا وڵاتانی ئوروپا بوونەتە سەنتەری بڵاوبوونەوەی ویروسەکە.