ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ جارێكی دیكه به دوو په‌هباد، فڕۆكه‌خانه‌ی “ئه‌بها”یان له عه‌ره‌بستانی سعوودی بۆردوومان كرد.
به ئیدعای وته‌بێژی نیزامیی ئه‌م گرووپه، بۆرجی چاوه‌دێری و هه‌روه‌ها شوێنه ههسیارهكانی دیكه‌ی ئه‌م فڕۆكهخانهیهیان كردووه‌ته ئامانج. هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان ئه‌م ئیدعایه‌ی حوسییه‌كانیان پشتڕاست نه‌كردووه. شایانی باسه میلیشیا حوسییه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، چه‌ندین جار هێرشییان كردووه‌ته ناوچه‌كانی وڵاتی عه‌ره‌بستان. شایانی باسه هه‌تا ئێستا خه‌ساری گیانی و مادی ئه‌م هێرشه نه‌خراوه‌ته ڕوو.