کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا

دوای تێپەڕینی ١١ ڕۆژ بەسەر هێرشەکانی تورکییه‌ بۆ سەر ڕۆژئاوا تا ئێستاش سه‌ره‌ڕای زه‌ختی نێودەوڵەتیەکان و ڕێککەوتنەکەی ئەمریکاش لەگەڵ ئەو وڵاتە نەیتوانیوە بەر بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا بگرێت.
هەرچەندە شەوی هەینی ڕابردوو ئامریکا و تورکیاه‌ ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بەڵام تورکییه‌ تا ئێستا پابەند نەبووە بە ئاگربەستەکەوە و  لە ١١هه‌مین ڕۆژی په‌لاماری هێرشی سەختی لە سەرێکانی درێژه‌ پێ داوه‌. هەسەدە ڕایگەیاند: سپاى تورکییه‌ بەردەوامە لە بۆردوومانکردنى ناوەندى شارەکە. کینۆ گبرائیل وتەبێژى هەسەدە ڕایگەیاند، بەهۆى بۆردوومانەکانەوە لەپاش ڕاگەیاندنى ئاگربەست ،١٣ هاوڵاتى مەدەنى و پێنج شەڕڤانى هەسەدە لە سەرێکانى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. هاوکات هێزەكانى سوريه‌ى ديموكرات، داواى ناردنى چاودێرانى نێودەوڵەتیی بۆ چاودێرى کردنى دۆخى باکورى سورییه‌ و پاراستنى ئاگر بەستیان کردووه‌. هەروەها هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، تورکییه‌ و گروپەکانى سەر بە ئەنقەرە ڕێگە بە دەرچوونى بریندارانى سەرێکانى بۆ نەخۆشخانەکانى دەرەوەى شارەکە نادەن.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رده‌وامی شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ ئوستانه‌كانی ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی ئیمیدرۆ

komalah

برینداربوونی کۆڵبەرێکی لە سنووری نەوسوود

komalah

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

komalah

چالاکی هێزەکانی گەریلا لە دژی سەربازگەکانی سوپای تورکیە لە باشووری کوردستان

komalah