کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانكوردستان

درێژه‌ی هێرشی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕوژئاوا

تداوم حملات ارتش ترکیه به سوریه3

تداوم حملات ارتش ترکیه به سوریه3

ئاژانسەکانی هەواڵ و سەرچاوەکانی رۆژئاوا بڵاویان کردەوە، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست و رێککەوتنی تورکییه‌ و ئامریکا، هێرشەکانی تورکییه‌ بۆ سەر شاری سەرێ کانی بەردەوامە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، تورکییه‌ و چەکدارە توندڕەوە سورییەکانی سەر بەو وڵاتە، دەواری شەهیدان و نەخۆشخانەی سەرێ کانیان بۆردومان کردوە. بە درێژایی دوێنێ و تا درەنگانی ئەمشەو تورکییه‌ بۆردومانی نەخۆشخانەی سەرێ کانی کردوە و رێگریی کردوە لە رزگارکردنی سەدان بریندار، کە زۆرینەیان بە چەکی قەدەغەکراو هێرشیان کراوەتە سەر. لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیترز بڵاوی کردەوە، شەڕ و پێکدادان و بۆردومانه‌کان لە شاری سەرێ کانی لە باکوری سورییه‌ بەردەوامە پێشتر مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سورییه‌ی دیموکرات لەبارەی رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئامریکا و تورکییه‌ رایگەیاند: ئاگربەست بۆ گرێ سپی و سەرێ کانیە، ئێمەش ئەو ئاگربەستە قبوڵ دەکەین. رونی کردەوە، نابێت دیمۆگرافیای هەرێمەکە بگۆڕدرێت و دەبێت خەڵک بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان. وتیشی: ئاگربەست لەئەنجامی بەرخۆدانێکی گەورەی شەڕڤانان لە سەنگەرەکانی شەڕ پێکهاتوە، لەمەودوا دەبێت تێکۆشانی سیاسی بەهێزتر بکرێت.