ڕۆژی شهممه ٣٠ی سهرماوهز، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر ئیدلب له سوورییه، حەوت کەس کوژران و زیاتر لە ١٢ کەسی دیکە برینداربوون.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هێرشەکە بۆ سەر ناوچەی سەراقیب لە باکووری رۆژئاوای ئیدلب ئەنجامدراوە. ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتی سوورییه هێرشەکانی بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی باشووری ئیدلب دەستپێکردووە و لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، دوو گوندیان کۆنترۆڵکردووەتەوە. کارمەندانی فریاگوزاری دۆخی مرۆیی ئیدلب بە “دۆخێکی کارەساتبار” ناودەبەن. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باس لەوە دەکات کە لە ماوەی ٢٤ کاژێردا زیاتر لە ٤٠٠ هێرشی ئاسمانی بۆسەر ئیدلب ئەنجامدراون. نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، لەوەتەی حکومەتی سووریا هێرشەکانی بۆسەر ئیدلب چڕکردووەتەوە زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس لە ئیدلب ئاوارەبوون. بەپێی روانگەی سووری، له ماوهی هەفتەی رابردوو زیاتر لە ٨٠ کەس گیانیان لهدهستدا.