کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و هێرشی هێزه‌كانی توركییه‌ بۆ سه‌ر خاكی كوردستانی سورییه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی روسییه‌، تورکییه‌ بە چڕی تۆپبارانی ناوچه‌ سنورییه‌كانی كوردستانی سورییه‌ی كردووه‌ و هه‌روه‌ها چەند ھێرشێکی ئاسمانی لە نزیک دەروازەی سنووری “سێمێلکا” ئەنجام داوە. لەلایەکی دیکەوە، دەزگا فەرمییەکانی ڕاگەیاندن لە سورییه‌ ھەواڵی ھێرشەکەی سپای تورکییه‌یان بڵاوکردەوە، کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە کراوەتە سەر ھێزەکانی سورییه‌ی دیموکرات لە ناوچەی “ڕیفی” سەربە پارێزگای حەسەکە لە خوارووی ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە.

ئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسی بڵاویکردەوە، زرێپۆش و ئامێرە سەربازییەکانی تورکییه‌  لە دەروازەی جەرابلوسەوە بەرەو منبج چوونە ناو خاکی سورییه‌وە. ئەم کارەی تورکییه‌ وەک یەکەم کاردانەوەی سپای وڵاتەکەی دێت دوای بڕیارەکەی ئامریکا سەبارەت بە کشانەوەی ھێزەکانیان لە باکوری سورییه‌. ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترامپ رایگەیاند، گەر تورکییه‌ یەک ھەنگاو بەرەو دەرەوەی سنورەکان و بۆ ناو خاکی سورییه‌ بھاوێت، ئابوری ئەو وڵاتە دادەڕمێنم، کە پێشتریش ئەو کارەم ئەنجام داوە. سەڕه‌رای کشانەوەی هێزەکانی ئامریکا لە چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی شەڕڤانان، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌واڵنێرییه‌كان باسه‌ له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزەکانی هاوپەیمانان بەردەوامن لە ناردنی هاوکاری سەربازی بۆیان. ڕوانگەی سووری بۆمافەکانی مرۆڤ لە زاری سەرچاوەیەکی ناوخۆییەوە بڵاویکردەوە، هاوپەیمانان نزیکەی ٨٠ بارهەڵگر و ئوتومبێلی سەربازییان لە ڕێگەی سنوری هەرێمی کوردستانەوە گەیاندووەتە دەست هێزەکانی سورییه‌ی دیموکرات لەشاری قامیشلۆ. لە ئێستادا ژمارەیەک لە ئەندامانی باڵای کۆنگرێس “کۆمارییەکان و دیموکراتییەکان” پڕۆژە یاسایەک ئامادە دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی سزاکانی ئامریکا بۆ سەر تورکییه‌ لە ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکییه‌ بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەستی شەڕڤانان.

بابەتی پەیوەندیدار

دەربڕینی ناڕەزایەتی و دەستبەسەرکردنی ٣ کرێکاری کارخانەی سیمانی شاری سیروان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری قوروه‌

komalah

پاڵپشتیی موعه‌لیمان و كرێكارانی شاری سنه‌ له‌ موعه‌لیمانی زیندانی كراو

komalah

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم

komalah

برینداربوونی دوو ژێنگەپارێزی شاری چووار

komalah

خۆکوشتنی دەرەجەدارێکی هێزەکانی ئەرتش لە شاری کرماشان

komalah