كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژنی ئه‌فغانستانی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له ناوه‌ندی شاری كابۆل خۆپێشاندانیان كرد و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست یێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕی.
به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، دروشمی “بۆچی جیهان له ئاست له‌ناوچوونی ژنان و كۆمه‌ڵگای ئه‌فغانستان بێده‌نگه؟”یان وته‌وه و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به‌باروودۆخی خراپی ئه‌و وڵاته بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌و كاته‌وه گرووپی تالیبان به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه، زۆربه‌ی چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌وانه كار و خوێندن بۆ ژنان قه‌ده‌غه كراوه و هه‌ركات ژنان كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن به توندترین شێوه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌وه به‌ره‌ڕوو ده‌بنه‌وه.