ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌رن كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاری “قۆم”، له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی سه‌دا و سیمای ڕژیم بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ربڕی و به وتنه‌وه‌ی درووشمی “سه‌دا و سیما له‌كوێیه، ده‌نگی ئیمه بێده‌نگ كراوه” خوازیاری بایه‌خ دان به خواسته‌كانیان بوون. مۆعه‌لیمانی شاغڵ و خانه‌نشینكراو خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان به پێی لایه‌حه‌ی ٨٠ له سه‌دی مامۆستایانی زانكۆ، هه‌روه‌ها هاوسانسازی حقووقی خانه‌نشینكراوان بوون.