كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌وانه : “نوورئابادی مه‌مه‌سه‌نی”، “ئه‌رده‌بیل”، “ته‌ورێز”، “هه‌مه‌دان”، “قه‌زوین”، “كرماشان”، “مه‌ریوان”، “قۆم” و “مه‌شهه‌د”، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ر ئیداری ئامووزش و په‌رورشی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سینفی مۆعه‌لیمانی ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگهێشتێك، ڕایگه‌یاند: تا داخوازییه‌كانی مۆعه‌لیمانی ناڕازی جێبه‌جی نه‌كرێت، درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن. له خواسته سه‌ره‌كییه‌كانی مۆعه‌لیمان، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حقووق، په‌رداخت كردنی مه‌زایای دواكه‌وتووی مۆعه‌لیمان، په‌رداختی حقووقی خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانی كارنامه سه‌وزه‌كان، دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و ئه‌منییه‌تی سه‌لامه‌ت له كاتی كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان، كۆتایی هاتن به سیاسه‌تی پوولی كردنی خۆێندن، ئازادی چالاكانی سینفی مۆعه‌لیمان و كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی تۆقاندن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی، هه‌روه‌ها سازكردنی به‌سته‌رێك بۆ به‌رێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌كانی ٢٧،٢٦، ١٥، و ٣٠ یاسای سه‌ره‌كی و ڕێگریكردن له جه‌و و فه‌زای ئه‌منییه‌تی له خۆێندنگاكانه.