سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی په‌یمانی به‌شی “نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی واگۆن”ی ڕێگه‌ی ئاسنی ئازه‌ربایجان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه‌كانیان دا.
نزیكه‌ی ٦٠ كرێكاری په‌یمانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی واگۆنی شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی ئازه‌ربایجان له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: په‌یمانكاران به هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان پێبه‌ند نین و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.