ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی میترۆی هه‌شتگرد له ناڕه‌زایه‌تی به چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی بیمه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بیمه‌كانیان، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له لایه‌ن هیچ به‌رپرسێكی ڕژیمه‌وه وڵامی داواكارییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه. شایانی باسه ئه‌م كرێكارانه له مانگی به‌فرانباری ١٣٩٩ی هه‌تاوییه‌وه هه‌تا ئێستا له گه‌ڵ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ره‌وڕوون.