كرێكارانی شاره‌داری كووت عه‌بدۆڵڵا، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر بۆ جارێكی تر له به‌رانبه‌ر بینای ئۆستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێ كرانی داخوازییه‌كانیان بوون.
كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه هیچ جۆره حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووو و ته‌نانه‌ت به‌شێك له داخوازییه‌كانی ساڵانی پێشوویانیش هێشتا پێ نه‌دراوه. هه‌روه‌ها كرێكارانی كووت عه‌بدۆڵڵا له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: چه‌ندین مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه و هه‌ر ئه‌وه كێشه و گرفتی ده‌رمانی بۆ درووست كردوون.