بۆ جارێكی دیكه كرێكارانی شاره‌داری “كووت عه‌بدۆڵڵا” ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای شۆرای شار، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی نوێنه‌ری ئه‌و كرێكارانه، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی زۆر بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، به‌ڵام له لایه‌ن فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌وه هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه بۆ جارێكی دیكه له به‌رانبه‌ر بینای شۆرای شار، ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خوازیاری جێبه‌جی كرانی خواسته‌كانیانن.