ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پێرسۆنێلی شیركه‌تی مۆخابراتی گیلان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی پیشه و مه‌عیشه‌ت، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی شیركه‌تی مۆخابراتی گیلان، خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و به‌ستنی قهراراداد به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ مۆخابرات، هاوسانسازی حقووق، به كرده‌وه ده‌رهاوردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشیهكان و به‌دیهاتنی ته‌واوی داخوازییه‌كانیان بوون. شایانی باسه كه به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌فه‌ری سه‌رۆك پاڕله‌مانی ڕژیم بۆ ئه‌و ئۆستانه، ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.