له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی چالاكانی ژینگه‌پارێز له شاره‌كانی ئۆرووپا، چالاكان له ئاڵمان به بستنه‌وه‌ی خۆیان به هێڵی ئاسن، پێشیان به هاتووچۆی قه‌تاری هه‌ڵگری ماشینه‌كانی كارخانه‌ی “فۆلێكس واگۆن” گرتووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌سه‌ر پارچه نووسراوه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر پرده‌كه شۆڕیان كردبووه‌وه نووسیبوویان، “ته‌نیا مه‌به‌ستمان سه‌رنج دانی بیروڕای گشتی به دیارده‌ی گه‌رم بوونی زه‌وی و كه‌مته‌رخه‌می دنیای سه‌رمایه‌داری له‌ئاست دواهاتهكانییهتی.” ناڕازییان هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پلاكاردێكی دیكه نووسیبوویان كه “مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه كه تۆ هه‌راسان كه‌م و ناچارت كه‌م كه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كارپیتالیزم ڕاپه‌ڕی.” شایانی باسه، ناڕازییان به تێكهڵكردنهویه ئه‌م دوو وشه‌یه به‌نیازبوون كه ئاماژه به به‌رهه‌مهێنانی “دی ئۆكسیدی كه‌ربۆن” له‌ڕێگه‌ی سووختی فۆسیلی و كاریگه‌ری كارخانه‌كانی ماشین سازیی له ڕه‌وتی گه‌رمبوونی زه‌وی بكه‌ن.