كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگای ئاسن له هه‌ندێ له شاره‌كانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، به شێوه‌ی جیاجیا له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ڕێگای ئاسنی، زاگرۆس، لورستان، ئیسلام شار، تاران، ڕۆبات كه‌ریم، شاهروود، ئه‌ندیمێشك و سه‌رجه‌م كرێكارانی ڕێگای ئاسنی ناوچه‌ی خۆراسان و جنووبی شه‌رقی زاهێدان، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له‌ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ركردن و هه‌ره‌شه‌ی ئێخراج لێیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: كارفه‌رماكانی شیركه‌تی تراوێرس، سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، خۆ له دابین كردنی پێداویستییه‌كانی كرێكاران له‌وانه، ده‌ستكێش، لیباس، كه‌وش و بادگیر ده‌بوێرن.