ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پروژه‌ی ئاورسانی ده‌شتی سیستان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی جه‌هاد كه‌شاوه‌رزی كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان، له كاتێكدا لانیكه‌م ٣ هه‌زار كرێكار له ژێر چاودێری په‌یمانكارانی ئه‌م پروژه‌ی ده‌وڵه‌تییه كه كارفه‌رمای وه‌زاره‌تی جه‌هادی كه‌شاوه‌رزییه، كار ده‌كه‌ن كه هێشتا به‌شێك له داواكاری ساڵانی ٩٥ و ٩٦ ئه‌م كرێكارانه په‌رداخت نه‌كراوه. به‌شێك له په‌یمانكارانی ئه‌م پروژه‌یه به بێ ئه‌وه‌یكه حه‌قده‌ستی كرێكاران په‌رداخت بكه‌ن، پروژه‌كه‌یان ڕاده‌ست كردووه و ڕۆیشتوون. ده‌یان كه‌س له‌م كرێكارانه ئێعتراز و شكایه‌تییان له ئیداره‌ی كار كردووه به‌ڵام تا ئێستا به هۆی كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، مۆتاڵباته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه.