ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی مێترۆی ئه‌هواز بۆ دووهه‌مین جار له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه لانیكه‌م ٢٠ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه، پێشتریش له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ته و به به‌ڵێنی په‌رداخت كردنی له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه كۆتاییان به كۆبوونه‌وه هێنا. ئێستا ئه‌م كرێكارانه سه‌رله‌نوێ به هۆی جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنه‌كان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.