کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی باخته‌ر بیۆشیمی كرماشان

111h

111h

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی باخته‌ر بیۆشیمی كرماشان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی گه‌لاوێژ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی كاریان، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی و سازمانی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌تی كرماشان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ شیركه‌تی كارخانه‌ی باخته‌ر بیۆشیمی به‌ پێشینه‌ی ٣٠ ساڵ چالاكی له‌ شارستانی كرماشان، ماوه‌ی ٥ ساڵه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌ی دانانی قیمه‌ت له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كان له‌ لایه‌ن سازمانی غه‌زا و داڕوو به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ نه‌توان ده‌رمان به‌رهه‌م بێنن. ڕاشیانگه‌یاندووه‌: كرێكارانی شیركه‌ت به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی و سازمانی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌تی شارستانی كرماشان كۆبوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كاربه‌ده‌ستێك وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانیان نه‌بووه‌. شایانی باسه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، كرێكارانی كارخانه‌ی باخته‌ر بیۆشیمی كرماشان چوو بوونه‌ تاران و به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای دیوانی عه‌داله‌ت و وه‌زاره‌تی بێهداشت له‌ئاست بیلاته‌كلیفیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو.