ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی باخته‌ر بیۆشیمی كرماشان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاریان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی و سازمانی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌تی كرماشان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه شیركه‌تی كارخانه‌ی باخته‌ر بیۆشیمی به پێشینه‌ی ٣٠ ساڵ چالاكی له شارستانی كرماشان، ماوه‌ی ٥ ساڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی دانانی قیمه‌ت له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كان له لایه‌ن سازمانی غه‌زا و داڕوو به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه نه‌توان ده‌رمان به‌رهه‌م بێنن. ڕاشیانگه‌یاندووه: كرێكارانی شیركه‌ت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه له ڕۆژی شه‌ممه ئه‌وه‌ڵی مانگی گه‌لاوێژه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی و سازمانی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌تی شارستانی كرماشان كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كاربه‌ده‌ستێك وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانیان نه‌بووه. شایانی باسه، له ڕێكه‌وتی ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، كرێكارانی كارخانه‌ی باخته‌ر بیۆشیمی كرماشان چوو بوونه تاران و به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای دیوانی عه‌داله‌ت و وه‌زاره‌تی بێهداشت له‌ئاست بیلاته‌كلیفیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو.