ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان، به ده‌یان كه‌س له كرێكارانی شاره‌داریی سی سه‌خت له كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی ٦ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه، دوایین حه‌قده‌ستێك كه به‌م كرێكارانه دراوه له نێوه‌ڕاست مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه بووه كه به چوار مانگ ته‌ئخیره‌وه له مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ په‌رداخت كرا. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه له بارودۆخی ئێستا كه له سه‌روبه‌ندی كرانه‌وه مهدرهسهكاندا له‌وه نیگه‌رانن كه نه‌توانن هه‌زینه‌كانی خوێندنی منداڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها بژێوی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكاران له ماوه‌ی ڕابردوودا و له ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست دواخراوه‌كانیان ببوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌وگرفته‌كانیان نه‌بووه.