كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی گرێبه‌ستی شوێنه‌كانی وه‌رگرتنی عه‌وارزی ئازادڕای قه‌زوێن له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی ١٣٥ كه‌س له هاوكاره‌كانیان به‌هۆی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ته‌رحی ئێلكترۆنیكی بوونی وه‌رگرتنی عه‌وارز، چوونه تاران.
سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ناڕازیی به چوون بۆ تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی ١٣٥ كه‌س له هاوكاره‌كانیان به‌هۆی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ته‌رحی ئێلكترۆنیكی بوونی وه‌رگرتنی عه‌وارز، له به‌رامبه‌ر بینای ڕێكخراوی گواستنه‌وه‌ی جاده‌یی تاران كۆبوونه‌وه. به‌وته‌ی ناڕازییان، كێشهوگرفتی كرێكارانی شوێنه‌كانی وه‌رگرتنی عه‌وارزی ئازادڕای قه‌زوێن له كاتێكه‌وه ده‌ستی پێكردووه كه به دوای به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ته‌رحی ئێلكترۆنیكی بوونی وه‌رگرتنی عه‌وارز له‌كار وه‌لانراون.