ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، خوپیشاندانه‌كان له شاره جۆراوجۆره‌كانی لۆبنان له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی ناله‌باری ئابووری بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی بوو.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له شاری ترابلۆس، خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تووشی تێكهه‌ڵچوون هاتوون و پۆلیس ڕوو به ناڕازیان گولله‌ی پلاستیكی هاویشتووه. له شاری “سیدا” هه‌ڵكه‌وتوو له باشووری ئه‌م وڵاته‌ش، خۆپیشانده‌ران یه‌كێك له بیناكانی بانگی ناوه‌ندیان ئاگر تێبه‌رداوه. هه‌روه‌ها له به‌یرووت، پێته‌ختی لۆبنان، ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌جۆرێك بوون كه هێزه ئه‌منیه‌كان، خۆپیشانده‌رانیان له چه‌ندین گه‌ڕه‌ك گه‌مارۆ داوه. شایانی باسه، شه‌پۆلی نوێی خۆپیشاندانه‌كان له لۆبنان دوای ئه‌وه وه‌ڕێكه‌وت كه حه‌فته‌ی ڕابردوو، نرخی پۆندی لۆبنان دابه‌زی و به نیوه‌ی خۆی گه‌یشت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له‌و خۆپیشاندانانه‌دا، بانكه‌كان ئامانجی سه‌ره‌كیی ناڕازیان بوون و له چه‌ندین شاری ئه‌م وڵاته ئاگریان تێبه‌ردراوه.