له كاتێكدا كه قه‌رار وابوو گه‌وره‌ترین ڕێوڕه‌سمی موسیقی ئامریكای باشوور، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری “وینیا دل مار” له وڵاتی شیلی به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌زاران كه‌س له ناڕه‌زایانی ده‌وڵه‌ت هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و ڕێگیریان له‌م ڕێوڕه‌سمه كرد.
به وته‌ی شایه‌ت حالان له نزیكی شوێنی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، تێكهه‌ڵچوون له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران ڕوویدا. شایانی باسه هێزه‌كانی پولیس به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنیان گازی فرمیسك ڕێژیان به‌كارهێناوه. ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شیلی كه له مانگی ئۆكتۆبری ساڵی ڕابردووی زایینی، دژبه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بلیتی مێترۆ، گه‌نده‌ڵی و بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانی ژیانیان سه‌ری هه‌ڵدا. به پێی ئاماره‌كان له كاتی ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانه‌وه تا ئێستا زیاتر له ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.