به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ٤ هه‌زار كه‌س له ده‌ستفرۆشانی پاركینگی پاساژی په‌روانه له شاری تاران، له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به فرۆشتنی ئه‌م پاركینگه به خاوه‌نی “پلاسكۆ” ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، شاره‌داریی تاران به‌نیازه پاركینگی پاساژی په‌روانه كه شوێنی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی ٤ هه‌زار دهستفڕۆشه، ته‌عتیل كات و له‌م پێوه‌نده‌دا پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌دا ئه‌م پاركینگه چۆڵ كه‌ن. شایانی باسه، ئه‌م هه‌وڵه‌ی شاره‌داریی تاران له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ستفرۆشان و پاشه‌كشه‌ی ئه‌م ناوه‌نده حكومهتییه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و ڕێگه‌یان پێ داروه كه تا نه‌ورۆزی ٩٩ ده‌توانن له‌م شوێنه درێژه به كاره‌كانیان بده‌ن. ناڕازییان ده‌شڵێن: له‌م شوێنه “جومعه بازاڕ” به‌ڕێوه‌ده‌چێ و به هه‌زاران ژن و پیاوی سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماڵه له‌م شوێنه هه‌زینه‌كانی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن.