هه‌ندێ له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری جوانڕۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام شایه‌تی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی دژ به گران بوونی قیمه‌تی بێنزین له ئێران بوو.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، فه‌زای ئه‌مشاره به ته‌واوی ملیتاریزه كراوه و هێزه ئه‌منییه‌كان له ئاستێكی به‌ربڵاو له شاری جوانڕۆ جێگیركراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه خه‌ڵكی خه‌باتكاری شاری جوانڕۆ سه‌ره‌ڕای فه‌زای ئه‌منییه‌تی ئه‌مشاره و به سه‌رنج نه‌دان به ئاماده‌بوونی به‌ربڵاوی هێزه‌كانی ڕژیم، بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ته‌رمی ٦ كه‌س له گیانبه‌ختكروودانی ڕۆژانی ڕابردوو، ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان كراوه‌ته‌وه و له‌ژێر گوشاری هێزه ئه‌منییه‌كان به شاراوه‌یی نێژراون.