ڕۆژی چوراشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له دانیشتووانی ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌یرانی ئاو و وهشكهساڵی هه‌روه‌ها سیاسه‌ته غه‌ڵه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، له مه‌یدانه‌كانی “ئیمام زاده‌گان”، “حهكیمیه خاتوون” و “حه‌لیمه”ی ئه شاره كۆبوونه‌وه.
هاووڵاتییانی به‌شداربوو به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و ناوچه بۆ ناوچه‌كانی دیكه ده‌ربڕی و خوازیاری ده‌ستبه‌جی ڕاگرتنی ئه‌و هه‌وڵانه بوون. به پێی زانیارییه‌كان ١.٩٦ له سه‌دی ڕووبه‌ری ئه‌و ئۆستانه گیرووده‌ی وشكه‌ساڵی بووه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی تووشی گیر و گرفتی زۆر كردووه.