ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ناڕازییان لۆبنانی كه له قسه‌وباسه‌كانی “میشل عون” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته دلنیا نه‌بوون، جارێكی دیكه به‌شێك له ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كانیان داخست.
هه‌روه‌ها هاوكات له‌گه‌ڵ وتاره‌كه‌ی میشل عون، یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانی له‌ده‌ست دا. ئه‌م كه‌سه دووهه‌مین كوژراوی خوپیشاندانه‌كانی لۆبنان به هه‌ژمار دێت. مه‌ده‌ره‌سه‌كان و بانكه‌كان له لۆبنان، هه‌روها داخراون و چالاكانی مه‌ده‌نی له تۆڕه كۆروكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا داوایان له خۆپیشانده‌ران كردووه كه له به‌رامبه‌ر بینای سه‌رۆك كۆماری كۆببنه‌وه.