ڕۆژی پێنشجه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، به هه‌زاران كه‌س له نه‌یارانی چاكسازیی له یاسای خانه‌نشینی فه‌ڕانسه بۆ جارێكی دیكه له چه‌ندین شاری ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به به‌رنامه‌ی چاكسازیی ده‌وڵه‌تی ئێمانۆئێل مه‌كرۆن له یاسای خانه‌نشینی له ڕێكه‌وتی ٥ی مانگی دێسامبره‌وه ده‌ستی پێكردووه كه به شه‌شه‌مین خۆپیشاندانی گه‌وره و سه‌رتاسه‌ری له‌م وڵاته دێته ئه‌ژمار. مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له به‌شه جۆراوجۆره‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه و سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه به‌نیازن، بۆ جارێكی دیكه له نێوان ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٤ی ژانوییه، مانگرتنێكی سه‌رتاسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رن. ڕه‌خنه‌گرانی گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازیی له یاسای خانه‌نشینی فه‌ڕانسه له‌سه‌ر ئه‌وه باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌كرده‌وه ده‌ربێ، موسته‌مه‌ڕی خانه‌نشین كراوان كه‌م ده‌كرێته‌وه.