سه‌رۆك كۆماری شیلی سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژه ده‌وڵه‌تی كه له‌م وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاندووه كه ده‌ست له كار ناكشێته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لانیكه‌م ٢٠ كه‌س له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوو گیانیان له‌ده‌ستداوه. خۆپیشاندانه‌كان به دوای چوونه‌سه‌روه‌ی هه‌زینه‌ی هاتووچۆ به وه‌سائێلی گواستنه‌وه ده‌ستێپێكرد. به پێی ڕاپۆرتی یورونیوز، خه‌ڵكی شیلی له‌پاڵ چوونه‌سه‌روه‌ی هه‌زینه‌ی گواستنه‌وه‌ی گشتی، به بارودۆخی ناله‌باری خانه‌نشینی، هه‌زینه‌ی زۆری خزمه‌تگۆزارییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و چاكسازی بێهداشت و هه‌روه‌ها به عه‌وارێزی ڕێگه‌كان ناڕازیین. خۆپیشانده‌ران خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ن.