دانیشتووانی شاری خارتووم له سوودان پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، ڕۆژی هه‌ینی بۆ جارێكی دیكه دژی كوودهتاچیان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ئاست ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتی كووده‌تا و “عه‌بدۆڵڵا حهمدووك” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ژنڕاڵ “عه‌بدۆلڕه‌حمان بۆرهان” له ڕێكه‌وتی ٢٥ی مانگی ئۆكتۆبر، ده‌سه‌ڵاتی له ڕێگه‌ی كوودهتاوه له سوودان به‌ده‌سته‌وه گرت، ناوبراو فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ده‌ركرد و به دوای مه‌حكووم كردنی هه‌وڵه‌كانیان له لایه‌ن كۆكهڵگای نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه، پاشه‌كشه‌یان كرد و سه‌رۆك وهزێرانیان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر پۆسته‌كه‌ی خۆی. بەڵام به ڕای خۆپێشانده‌ران ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه شه‌رعییه‌ت ئه‌دات به كووده‌تا و به‌ڕێوبه‌رانی خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی، ئه‌و ڕۆژه‌یان ڕۆژی “شه‌هید” ناو لێنا تا به‌و شێوه‌یه ڕێزبگرن له ٤٢ هاووڵاتی كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته گیانیان له ده‌ست داوه.