کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ خووزستان

دانیشتووانی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئۆستانی خۆزستان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گوازتنه‌وه‌ی ئاوی ڕووباره‌كانی ئه‌و ئۆستانه‌ بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران و هه‌روه‌ها هه‌وڵی ڕژیم بۆ كۆچی زۆره‌ملی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ڕپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

له‌ دووهه‌مین شه‌وی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خووزستان، دانیشتووانی شاره‌كانی “حه‌میدیه‌”، “ماهشه‌هر”،”سووسه‌نگرد”، “شووش”، “شادگان” و ناوچه‌كانی “كانتێكس” و “عه‌ین دوو”ی ئه‌هواز و چه‌ند شاری دیكه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی ئاو و كاره‌با، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و هاوكات دانیشتووانی شاره‌كانی “هۆوه‌یزه‌” و “ڕه‌فیع”یش به‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ په‌یوه‌ست بوون. به‌ پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ناڕازییان جاده‌ی “ئه‌هواز- شووش” یان داخست  و پاشان له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌. هه‌واڵه‌كان باس له‌ كۆژرانی لاوێكی خه‌ڵكی شادگان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ خۆپێشاندانه‌كانی شه‌وی هه‌ینی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌و درابووه‌ به‌ر ده‌سترێژی گولـله‌.

بابەتی پەیوەندیدار

بەڕێوەچوونی چالاكیێكی ژینگەپارێزی لە شاری سەقز

-

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی “ئایلووی”ی سه‌قز له‌ ئاست بێ ئاوی

-

سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به‌ به‌سه‌ر چوار به‌ندكراوی خه‌ڵكی سنه‌

-

چڕکردنەوەی دۆخی ئەمنییەتیی له‌ زانکۆی کوردستان

-

كاولكردنی ژینگه‌ی مهاباد و كرماشان له‌لایه‌ن كۆمای ئیسلامی

-

كوژران و برینداربوونی ٧ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی بورهان

-